ماوەیەک لەمەوبەر ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشوی تورکیا و هاوڕێی ڕەجەت تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا لە وتارێکدا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر مێژووی شەڕەکانی دوای ٢٠١٥ هەڵبدرێتەوە هەندێک کەس ڕوویان ڕەش دەبێت.
ئەم لێدوانەی ناوبراو وەک ناکۆکییەکی گەورە لەناو پارتی داد و گەشەپێدان لێکدرایەوە بەوەی ئەو ساڵەش هەر ئاکپارتی دەسەڵاتداربووە.
پاش ئەوە میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە، لیژنەی جێبەجێكاری پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا، بڕیاری داوە، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی پێشوتری توركیا، ڕەوانەی لیژنەی سزادان بكرێت ئەوەش وەك ئامادەكاری بۆ دەركردنی لەڕیزەكانی ئەو پارتە.
جێی باسە ناوبراو ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە بەرپرسانی ئاکپارتی کرد.