بەشار ئەسەد و ئەسمای هاوسەری و حافزی كوڕیان وەك خێزانێكی ئاسایی بەشێوەیەكی لەناكاوو بێ ئامادەكاری چونەتە خواردنگەی “ئوریگانۆی” دیمەشق بۆ نان خواردن، ئەمەش نوێترین دەركەوتنی ئەسەدە لەپاش ونبوونی لە میدیاكاندابۆماوەی چەندمانگێک،
ئەسەد لەپاش سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی بەپشتیوانی ئێران و ڕوسیا توانی دەست بەکورسیەکەیەوە بگرێت و لەئێستاشدا کۆنترۆڵی زۆربەی خاکی ئەو وڵاتەی کردۆتەوە ئەگەرچی تەنها نیوەی پایتەختی وڵاتەکەی بەدەستەوە مابوو،
لەدوادەرکەوتنیشیدا وادەردەکەوێت کە وڵاتەکەی ئارامەو وەک هاوڵاتیەکی سوری مامەڵە لەگەڵ بازارکردندا دەکات،
زیاتر لەهەشت ساڵە سوریا گیرۆدەی شەڕی ناوخۆیی بۆتەوەو بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان زیانی “۱۷۰”ملیاردۆلار بەرئابوری ئەو وڵاتە کەوتوە سەرباری کوژرانی زیاتر لە “٥٥۰”هەزارکەس و ئاوارەبونی زیاتر لە “٤”ملیۆن هاوڵاتی سوری