به‌رپرسێكی باڵای پارتی له خانه‌قین ده‌ڵێ،هێزه عێراقیییه‌كان به‌ته‌واوی گروپهكانیهوه نه‌یان توانیوه ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن،ئێستا داعش له خۆڕێكخستنهوهدایه و به‌رده‌وام هێرش ده‌كات و هاوڵاتی سڤیل شه‌هید ده‌كات و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كوژێت.
ئەکبەر حه‌یده‌ر جێگری به‌رپرسی لقی 15ـی پارتی له قه‌زای خانه‌قین له چاوپێكه‌تنێكی ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ ڕایگه‌یاند:” تیرۆرستانی داعش له ئێستادا له خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری بونیان هه‌یه و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر چه‌ندین مهفرهزهدا و به‌رده‌وام له ناوچه‌كه جه‌وله ده‌كه‌ن، گونده‌كان هاوه‌ن باران ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان،لێیان ده‌كوژن و بریندار ده‌كه‌ن، به ڕۆژدا له چه‌م و دۆڵه‌كان خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و به‌شه‌ودا چالاكی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن،بۆمب له سه‌ر ڕێگاكان ده‌نێنه‌وه.
ئەکبەر حه‌یده‌ر وتیشی:” ئه‌وهێزانه‌ی داعش وه‌ك ساڵانی 2014 نین مه‌ترسی داگیر كردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانیان لێ ناكرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه،داعش ئێستا شه‌ڕی پارتی زانی له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات، خه‌ڵكی شه‌هید ده‌كه‌ن و پاشان ڕاده‌كه‌ن و ناوچه‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن،له‌پاش لێدانی داعش له بازگه‌ی كوڵه‌جۆ چه‌ند ئاسایشێكیان شه‌هیدكرد ،هێزه‌عێراقییه‌كان له حه‌شد و سوپا هاتن و كێوماڵێكی ناوچه‌كه‌یان كرد،به‌ڵام نه‌یان توانی هیچیان ده‌ست بكه‌وێت.
حه‌یده‌ر ده‌ڵێ:” ئه‌وهێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه هاتووه ئێستا پێشڕه‌ویان كردووه،به‌ره و ناوچه‌ی ساڵا ئاغا و قۆره‌توو،به‌ناوی كێوماڵی ناوچه‌كه هاتبوون به‌ڵام ئێستا ئه‌وناوچانه ڕه‌بایه و سه‌نگه‌ریان لێداوه ماونه‌ته‌وه.
جێگری به‌رپرسی لقی 15ـی خانه‌قینی پارتی ڕونیكرده‌وه:” ئه‌وه‌ی هه‌یه هێزه‌كانی داعش دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ده‌سته و مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداریدا،به‌ڵام دیارنین داعش له‌ناوچه‌كه ڕێژه‌ی چه‌كداره‌كانیان چه‌نده و ڕێژه‌كه‌یان نازانین،مه‌فره‌زه‌كانیان له پێنچ كه‌سه‌وه بۆ 10 كه‌س پێكدێ، به‌هۆی بوونی ڕوباری ئه‌ڵوه‌ن و ڕوباری سیروان له سنوره‌كه پڕی باخ و باخات ناوچه‌كه له‌باره بۆ خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌كدارانه.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له خانه‌قین:” ده‌ڵێ هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و حه‌شدی شه‌عبی نه‌یان توانیوه ئارامی و ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه به‌گشتی دابین بكهنو ئه‌وهێزانه ناشتوانن ئاسایش دابین بكه‌ن و له جاده‌ی قیرلانادهن،بۆ نموونه داعش په‌لاماری گوندێك بدات ته‌واوی هاوڵاتییهكان شه‌هید و قهتڵو عامیان بكات ئه‌وهێزانه به‌ده‌میانه‌وه ناڕۆن، بینیشمان هاوڵاتیان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه كه‌مپینێكیان ڕاگه‌یاندووه: واژوو كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه سنوره‌كه و ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات:” ئێستا حه‌شدی وه‌ته‌نی و عه‌شایری هه‌یه له خانه‌قین،و ده‌وروبه‌ری سوننه مه‌زهه‌بن عه‌ره‌بی كروین به‌عسی بوون خۆشه‌ویستی تایبه‌تیان بۆ سه‌ددام حوسێن هه‌بووه هه‌یه،پاشان دووای ڕوخانی سه‌ددام حوسێن له ساڵی 2003 ،ڕۆشتنه ناو گروپی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده دنیاێك كوشتاریان ئه‌نجامداوه،پاشان پاڵیاندا به‌داعشه‌وه پاش هاتنی ئه‌و هێزه ،وه دووای نه‌مانی داعش یان بڵێن داعش له كزی داوه ڕۆشتونه‌ته ناو حه‌شدی عه‌شایری و وه‌ته‌نی ئه‌زیه‌تی هاوڵاتیانی كورد ده‌ده‌ن و دووژمی كوردن و ده‌ستی باڵایان هه‌یه له داگیركردنی زه‌وی و ئاوی هاوڵاتیانی كورد،به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تن و به‌شه‌و له‌گه‌ڵ داعشن و مه‌رامی گڵاویان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.