وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی موڵەتی هاوردەکردنی وزەی ئێرانی بۆ عێراق تا 45 ڕۆژی دیکە درێژ کردووەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە ئەمە دوایین موڵەتە کە بە حکومەتی عێراق بۆ هاوردەکردنی گاز و کارەبای ئێران دەدرێت و پاشان دوناڵد ترەمپ یان ماوەکە درێژ دەکاتەوە و یان بۆ هەمیشە بڕیاری قەدەغەکردنی دەردەکات.
پێشتر ئەم بەخشینەی ئەمریکا بۆ 120 ڕۆژ درێژ دەکرایەوە تا حکومەتی عێراق ڕێگایەکی جێگرەوە بۆ هاوردەی وزەی ئێران بدۆزێتەوە بەڵام لە هاوینی ئەمساڵ ماوەیە بۆ 60 ڕۆژ کەم کرایەوە.
شارەزایان پێشبینی ئەوە دەکەن بە پێی گۆڕانکارییەکانی ئەمریکا ئیدارەی ترەمپ بڕیارێکی قورس سەبارەت بە عێراق لە دژی ئێران دەربکات./.
