گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە بڕیاری داوە تا پێش ساڵۆگەڕی کوژرانی قاسم سولێمانی نیوەی ئەندامانی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق بکشێنێتەوە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو گۆڤارەدا هاتووە کە ئەم بڕیارە لای حکومەتی ئەمریکا پەسەند کراوە و بە هۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن لە کۆتا هەفتەکانی خولی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ کاتی گەڕانەوەیان دیاری نەکراوە.
هەفتەی ڕابردوو موحسین فەخری زادە زانای ئەتۆمیی ئێران لە نزیک شاری تاران تیرۆر کرا و شارەزایان دەڵێن ئەم ڕووداوە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی ترەمپ زیاتر دەکات./.
