سوپای ئەمریكا لەناو بنكە سەربازییەكانی لەعێراق و هەرێمی كوردستان رێكاری ئەمنی توندی گرتووەتە بەر، ئەوەش بەهۆی ترسی هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو بنكە سەربازییانەی.
سەرچاوەیەكی ئاگادارلەبەغداوە بەڕووماڵی ڕاگەیاند، چەند رۆژێكە سوپای ئەمریكا لەناو بنكە سەربازییەكانی لەعێراقو هەرێمی كوردستان، رێكاری ئەمنی توندی گرتووەتە بەر، كە پێشتر رێكاری لەو شێوەیە نەگیراوەتە بەر.
سەرچاوەکە وتیشی، ئەمریكا ترسی هەیە ئێران هێرش بكاتە سەر بنكە سەربازییەكانی لەعێراقو هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەو رێكارە ئەمنییە توندەی گرتووەتە بەر.
چەند رۆژێكە گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران رووی لەزیادبوون كردووە، دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو سوپای پاسداران فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی لەئاوەكانی كەنداو ، كە تایبەت بەسوپای ئەمریكا خستە خوارەوە.
لەو بارەشەوە، فەلاح فارس، فەرماندە لەهێزی ئاسمانی سوپای ئەمریكا رایگەیاندووە، كە رێكارەكانی سوپای ئەمریكا بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراقە بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕوو.
ئەمریكا چەند بنكەیەكی سەربازی لەناو خاكی عێراقو هەرێمی كوردستان هەیەو چەندین سەربازی لەو بنكە سەربازییانە جێگیركردووە.