وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ڕایگەیاندووە کە واشنتن درێژە بە گوشارەکانی بۆ سەر تاران دەدات.
مارک ئەسپەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ئەندام لە ڕێکخراوی ناتۆ لە برۆکسێل وتی، ئەمریکا شەڕی لە دژی ئێران ناوێت.
ناوبراو وتی: با ڕاشکاوانە بڵێم کە ئەمریکا شەڕی لە دژی ئێران ناوێت بەڵام گوشارەکان بەردەوام دەبن تا ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕێتەوە.
ئەسپەر وتی: وەک چۆن کە سەرۆک کۆمار ترەمپ ڕایگەیاندووە، ئێمە هەردەم بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران ئامادەین.
بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن داوای دانوستانی ئەمریکا لە گەڵ زیاتربوونی گەمارۆکان یەک ناگرێتەوە./.
