نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری ئێران ئامانجی سیاسه‌ت و گوشاره‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی له دژی تاران ئاشکرا کردووه.
برایان هۆک به ئاماده‌بوونی له دانیشتنی کۆنگرێسی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که واشنتن له ڕێگای زیاترکردنی گوشاره‌کانی سه‌ر ئێران ده‌یه‌وێت له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بگاته ڕێکه‌وتنێکی گشتگیر.
ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ش به وته‌ی هۆک ده‌بێت چه‌ندین پرسی وه‌ک پرسی ناوه‌کی، مووشه‌کی، پاڵپشتی ئێران له تیرۆر و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هاووڵاتیانی ئه‌مریکا له خۆ بگرێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که سیاسه‌تی زیاترکردنی گوشاره‌کانی ئه‌مریکا له دژی ئێران درێژه‌ی ده‌بێت تا تاران گۆڕانکاری له هه‌ڵسووکه‌وتی خۆی ده‌کات.
برایان هۆک ڕایگه‌یاندووه به هۆی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکاوه بودجه‌ی سه‌ربازی ئێران که‌میکردووه./.
