شاسوار عەبدوالواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ،لەنوسینێکدا کەلەهەژماری تایبەتی خۆی بەناوی”ئەمەی دەیبینن فیلمی ترسناک نیە،بەڵکو تونێلی دەربەندیخانە،دەڵێ؛
تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بریاریداوە کە لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا چاکسازی پێویست لەو تونێلەدا بکات و نۆژەنی بکاتەوە “شەو و رۆژ بۆ ماوەی ئەو هەفتەیە” تیمەکەمان کاری تێدا دەکەن،
هاوکات لەدرێژەی نوسێنەکەیدا شاسوار دەشڵێت؛هیوادارم حکومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەکە وەک ئەوەی ٢٨ ساڵە نەیانتوانیوە وەک پێویست خزمەتی ئەو تونێلە بکەن و چاکسازی پێویستی تێدا بکەن، ئەوا هیوادارم ڕێگری لە تیمی ئەندازیاری ئێمەش نەکەن وبهێڵن ئەو تونێلە چاک بکەین،
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژە بەکارو ئەجێندای خۆیان لەڕابردوو داهاتوشدا دەکات و دەڵێت؛
کاری ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ خزمەتکردنی خەڵکە، دروستکردنی ململانێی شەریفانەیە لە پێناو خزمەتی خەڵکدا، دروستکردنی کێبڕکێیەکی جوانە تاوەکوو بزانین کام هێز و کام حیزب زیاتر خزمەتی خەلکی خۆی و ناوچەکانی کوردستان دەکات،چونکە حیزبایەتی لای ئێمە واتە خزمەتکاری خەڵک، حیزبایەتی لای نەوەی نوێ واتە مەشغوڵبون بە کێشەی هاوڵاتییان و کارکردن بۆ هاولاتییان، نەک مەشغوڵکردنی خەلک بە کێشەی حیزبەوە.
شاسوار هاوکات باس لەوەشدەکات کە؛دەمانەوێت حیزبایەتی لە جنێودان و بوختانو رقەبەرایەتی و شەری براکوژی و بانگەشەی ناشیرینی گەرمی میدیایی، بگۆڕین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و دروستکردنی کێبڕکێ لەو مەجالەدا، کە دڵنیام براوەی یەکەم هاوڵاتییانی ئاسایین.
دواتر سەرۆکی نەوەی نوێ بەتەوسەوە باس لەهەندێ بەرپرسی حکومی و حزبی دەکات و دەڵێ؛
هەندێک بەرپرسی حکومی و حیزبیش، لە بری خۆمەشغوڵکردن و درۆی بەرکامێرا و خۆنمایشکردن و خۆخەریککردن بە نەمامێکەوە، ئەوا هیوادارم لە باخەکانی خۆیان بێنەنە دەرەوە و سەردانی گەرەک و کوچەی ئاساییەکانی هاولاتییان بکەن،و خزمەتی راستەقینەی ئەوان بکەن.
شاسوار پێشی وایە کە؛خەڵک تاقەتی قسەکردن و خۆنمایشکردن و درۆی نەماوە، ئێستا هاوڵاتیان چاوەڕوانن و دەیانەوێت بزانن چ هێزێک بە راستی خزمەتی هاوڵاتییان دەکات؟
هەروەها دەشڵێت کە خەڵک؛چاوەڕوانی ئەوەن تا بزانن حکومەتی هەریم وجوت حیزبی دەسەلاتدار بەو هەمو پارە و بودجەیەی بەغداد و ئەو داهاتە زۆرەی هەرێم کە هەمانە، کەی پرۆژەی زەبەلاح جێ بەجێ دەکەن؟کەی ٦٠٠ هەزار گەنجی بێ کار دەخەنە سەر ئیش، کەی موچەی دزراوی”بە ناو پاشەکەوتکراوی” فەرمانبەران دەگێڕنەوە، کەی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە تەواوی شاروشارۆچکەکان جێبەجێ دەکەن؟
خەلک چاوەڕوانی ئەمانەیە، نەک چاوەڕوانی نەمامێکی ٢،٠٠٠ دیناری بێت،
لەکۆتایی نوسێنەکەشیدا شاسوار عەبدوالواحید دەڵێت ؛جارێکی تریش جەژنتان پیرۆز بێت و هیوادارم خۆتان و خانەوادە و خێزانتان لە ناخۆشی بە دور بن…. وتمان با بەم جەژنەیش بێ ئیش دانەنیشین و کارێک بکەین، ئەگەر چی کارەکەمان بچوکیشە و لە ئاست ویستی هاوڵاتییاندا نیە،بەلام بەم ئیمکانیەتە کەمەوە دەتوانین جار جارە ئەم جۆرە خزمەتانەی شارۆچکەکانی هەرێم و وڵاتی خۆمان بکەین.