لەپاش کودەتاسەربازیەکەو دەس بەسەرکردنی عمربەشیری سەرۆکی سودان ئەنجومەنی سەربازی ئەو وڵاتە لەهەوڵی بەدەستەوە گرتنی جڵەوی حوکم ڕانی بۆبەڕێوەبردنی وڵات بوو،
بەڵام حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتە هەرزو دەرکیان بەمەترسی ئەنجومەنە سەربازیەکە کرد بۆیە چەندان ڕێپێوان و ناڕەزایی جەماوەریان ڕێکخست،
لەدوا خۆپیشاندانیشدا لەئەنجامی تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئەوڵاتە ژمارەیەکی زۆرخۆپیشاندەرکوژران و ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی زۆری لێ کەوتەوە تاکارگەشتە ئەوجێیەی کە ئەمریکا ڕاستەو خۆ داوای لەئەنجومەنە سەربازیەکەی سودان کرد دەسەڵات ڕادەستی هێزە مەدەنیەکانی وڵات بکرێت،
لەچەن ڕۆژی ڕابردوشداو بەهاندانی هەندی وڵاتی ناوچەکە دانوستانی جدی بۆچارەسەر کردنی قەیرای حوکم ڕانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو،
سەرەنجام و لەپاش دووگەڕی دانوستانی نێوان ئەنجومەنی سەربازی و هێزەنەیارەکانی سودان،ئەمڕۆ ڕێکەوتنێکی بەرایی ئەنجام درا بۆدابەش کردنی دەسەڵاتەکان تاکاتی بەڕێوە چونی هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا