لەڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات
لەڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکیەتیدا هاتوە؛بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بە ناوی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانی جیهان بە گشتی و موسڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین لە خوای گەورە داواکارین حەج و نزایی حاجیان قبوڵ بێ و بەساغ و سەلامەتی بگەرێنەوە ناو خانەوادەو کەسوکارییان، سەری رێز و نەوازوش بۆ رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال رابەری نەتەوەیی کورد و سەرجەم شەهیدان و خەباتگێرانی گەلەکەمان دادەنەوێنین، جەژنە پیرۆزە لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کادیران و ئەندامان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی و فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکانى هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ دەکەین کە سەروماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن لە مامۆستایانی هەڵگری مەشغەلی پەروەردە و فێرکردن و فەرمانبەرانی دلسۆز و پشوو درێژ و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین،
ئەنجومەنی ناوەندی یەکیەتی لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت؛ئومێد دەکەین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی ئاشتەواییەکی سەرتاسەری و حزب و لایەنە سیاسیەکان یەکریز و تەبابن کە ئەوەیش زامنی بەدیهێنانی مافە زەوتکراو و بەدینەهاتووەکانی گەلەکەمانە.
وەک ئەنجومەنی ناوەندی فشارەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا و کۆدەنگی سەرجەم ئۆرگانەکان و هەنگاوەکانی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنین، پێویستە ئەنجومەنى سەرکردایەتی لە کۆبونەوەی داهاتوودا بڕیار لەسەر دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە بدات چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێکی جددى لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوە وبەستنی لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگ هەنوکەیی بۆ یەکێتی،
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتوە کە؛بە بەستنی کۆنگرە و نوێ بوونەوەی یەکێتی رۆحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدان و خەباتگێرانی یەکێتی و دڵی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەندامان و دڵسۆزانی یەکێتیەکەمانی پێ شاد دەبێت.
جارێکیتر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەسەرجەم موسڵمانان پیرۆز دەکەین…
ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک)
10/8/2019