كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی خۆی ئه‌نجامدا و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك دەكەن،
پەیامنێرمان ڕایگەیاند؛ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ ته‌وه‌ر تاوتوێ ده‌كرێت، یه‌كه‌م كارنامه‌ی حكوومه‌ت، كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و تاوتوێكردنی پرسی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌كیش هه‌یه بخرێته‌روو”.
هه‌روه‌ها گووتی: “پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیره نوێیه‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
پەیامنێری ڕووماڵ ئاماژەی بەوەشكرد: “بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا سەرۆكی دەستە و بەڕێوەبەرە گشتییەكان كە لە كابینەی نوێ دیاركراون دەست بەكاربن”.
كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران وەك یەكەم كۆبوونەوەی فەرمی كابینەی نۆیەمە و بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزیرانی كابینەی نوێ بەڕێوەدەچێت. كوردستان24 زانیویەتی، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە تاوتوێكردنی ھێڵە گشتییەكانی ئەو كارنامەیەی كە مەسرور بارزانی لە دوای سوێندخواردنی لە پەرلەمانی كوردستان پێشكەشیكرد، ھەروەھا دەرفەت دەدرێتە وەزیرەكان تا پلانی سەرەتاییان بۆ كاركردنیان لە وەزارەتەكەیان پێشكەش بكەن و پلانی ستراتیژیی وەزارەتەكانیان بۆ چوار ساڵی داھاتوو ئامادە بكەن. جگە لەوەش لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی دەكرێت و پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و كێشە ھەڵپەسێردراوەكان و كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێن.