ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۱ی ئەیلولی ۲۰۱۹ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەك بەڕووماڵی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا، سێ پرسی سەرەكی تاووتوێ دەكرێن كە پێكهاتوون لە،
خستنەڕووی دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق كە لە رۆژی ۸ی ئەیلول ئەنجامدرا.”
“گفتوگۆكردن لە بارەی كاریگەری و مەترسییەكانی پڕۆژەی سەرژمێری كە بڕیارە لە ساڵی ۲۰۲۰ لە عێراق بكرێت،
هاوکات گفتوگۆكردن لە بارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.