سینەماکاری بەناوبانگی ئەمریکا ئەنجیلاجولی کەخاۆەنی کەناڵێکی یوتیوبە بەناوی “دۆستی مرۆڤایەی”ماوەیەکە گومانی ئەوەی لای خەڵکی ئەمریکا بڵاو کردۆتەوە کەناوبراو لەخۆ ئامادەکردندایە بۆخۆ کاندید کردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا،
جولی کەلەساڵی ۲۰۱۲وە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکانە بۆکاروباری مرۆیی،لەو ساتەوە کەناڵەکەی داناوەو لەئێستەشدا ژمارەی هەوادارەکانی”۸٤۰۰”کەسی تێپەڕاندوە،
جولی کە سینەماکارێکی تەمەن “٤٤”ساڵە لەئێستەدا سەرقاڵی کارێکی سینەماییە و زۆرێک لەگرتە ڤیدیۆیەکانی خۆی کە لەڕابردودا دەربارەی کارەکەی تۆماری کردون لە کەناڵەکەی خۆیدا داناوەو ئەمەش زیاتر دەنگۆی خۆکاندید کردنی ئەو هونەرمەندەی بۆسەرۆکایەتی ئەمریکا لای دانیشتوانی ئەو وڵاتە زیاتر کردوە.