دەزگای دژە تیرۆری عێراق هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەندامێکی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعشی لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگەیاند.
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی دژە تیرۆر ئەندامێکی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعشیان بە ناوی ئەبونەبا لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستبەسەر کردووە.
ئەو تیرۆریستە بەرپرسی هەماهەنگی کاروباری ئیداری لە گرووپی تیرۆریستی داعش بووە و لە ماوەی ڕابردوو لە دەرەوەی عێراق چاودێریی لە سەر بووە و دەستبەجێ پاش گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستبەسەر کراوە.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئامانجی ئەو کەسە کۆبوونەوەی بەرفراوان لە گەڵ تیرۆریستانی داعش لە ناوچەیەکی نزیک بەغدا بووە./.
