وتەبێژی سوپای بیتوالمقدسی سەربەپارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند؛سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک سەڵواوای سەربە پاریزگای سنە ڕوبەڕوبونەوەیەکی چەکداری لەنێوان هێزەکانیان و گروپێکی دژبەری وڵاتەکەیاندا ڕویداوە،
بەگوتەی وتە بێژەکەی سوپای بیتوالمقدس؛ژمارەیەک چەکداری دژبەری کۆماری ئیسلامی کوژراون و بڕێکی زۆریش چەکوتەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە،
هاوکات ئەندامێکی سوپابەناوی سەیدهادی،برینداربوەو دواتر گیانی لەدەست داوە،
گوتەبێژەکە دەشڵێت؛دوابەدوای ڕوبەڕوبونەوەکە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵهاتون و سوپاش شوێن پێی هەڵگرتون،
ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوپای پاسداران هیچ ناوێکی لەکوژراوەکان بڵاو نەکردۆتەوەو ناسنامەی گروپەکەشی ئاشکرانەکردوە