وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە سەرجەم لایەنەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی دەبێت بەرپرسیارانە مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆخەدا بکەن، لە بەر ئەوەی کە ئەورووپا بە تەنیا توانای کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەی نییە.
هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە ئەورووپا بە تەنیا توانای پاراستنی ڕێکەوتنی ناوەکیی نییە و ئەگەر لایەنەکانی ئەم ڕێکەوتنە هەست بە بەرپرسیاریەتی نەکەن ڕەنگە ئەم دەرفەتەش لە دەست بدەین.
ناوبراو لە کاردانەوەی بەرامبەر بە قۆناغی سێهەمی هەڵپەساردنی بەڵێنەکانی ئێران لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی وتی: ئەگەر ئێران بیەوێت پابەندی بڕگەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی نەبێت پەیامێکی هەڵە دەگەێنێت.
ماس جەختیکردەوە کە ئەورووپا بە تەنیا هێزی پاراستنی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانی نییە./.
