وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بابەتە دەستنیشانکراوەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ی لە سەرجەم بەشەکانی ڕاگەیاند.
لە فەرمانێکی وزاریدا بە واژۆی ئالان محەممەد سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە کە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە ڕێکەوتی 29 ی 4 ی 2020 تایبەت بە هەڵپەساردنی بابەتەکانی ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 لە پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12 ی دوانزەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە کە بە هۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەخوێندراوە، خشتەی تایبەتی بۆ ئامادە کراوە.
وەزارەتی پەروەردە بە پێی ئەو خشتەیەی کە دیاریی کردووە، بۆ بەرچاوڕوونی خوێندکاران، بابەتە دەستنیشانکراوەکانی بۆ تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ڕاگەیاندووە.
