وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەبانگێشت نامەیەکداداوا لەنوسەران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکات،هەرپێشنیارو ڕاسپاردەیەکیان بۆ ئەو وەزارەتە هەیە بەسوپاسەوە بیگەیەننە دەستیان،بۆئەوەی بکرێتە پلانی کاری داهاتوی وەزارەتەکە
دەقی بانگهێشت نامەکە؛
بانگێهش نامەیەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و
لاوانەوە
وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان بەسوپاسەوە داوا لە ( ڕۆشنبیران ، نووسەران، هونەرمەندان , ڕۆژنامەنوسان، مامۆستایانی زانکۆ ،وەرزشوانان ، لاوان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ) دەکات سەرنج وتێبینی و پێشنیارەکانیان سەبارەت بەپلان و کاری وەزارەتمان بۆ چوارساڵی داهاتوو لەچوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێم لەماوەی ۱۰ دە ڕۆژا بنێرن بۆ دیوانی وەزارەت یان بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە.
info@mocy.gov.krd
ناونیشان /هەولێر شەقامی ٦۰مەتری چوارڕیانی عیزەدین فەیزی
ژمارە تەلەفۆن:۰۷۷۰٤۷٥٥٤٥٥ / ۰۷٥۰٤۹۰۷۸۹٦