باڵیۆزی به‌ریتانیا له ئه‌مریکا ده‌ستی له کار کێشایه‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ش له پاش لێدوانێکی دێت که دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکای به که‌سێکی بێ لۆژیک و ناکارامه پێناسه کردبوو.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی چه‌ند ئیمێلێکی کیم دارۆش باڵیۆزی به‌ریتانیا له ئه‌مریکا و ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات، ناوبراو ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیی ڕاگه‌یاند.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میل ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ناوه‌ڕۆکی چه‌ند ئیمێلێکی دارۆشی له نووسینه‌کانی نێوان باڵیۆزی به‌ریتانیا و نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاندبوو که کیم دارۆش سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکای به که‌سێکی بێ لۆژیک و ناکارامه ناو بردووه.
ئه‌مه‌ش بووه هۆی توڕه‌بوونی تره‌مپ و به توندی هێرشی کرده سه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته.
تره‌مپ به ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاند که حکومه‌ته‌که‌ی مامه‌ڵه له گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا ناکات. به‌م ئاڵۆزییانه‌وه بوو که دانوستانه‌کانی بازرگانی نێوان واشنتن و له‌نده‌ن تایبه‌ت به برێگزیت هه‌ڵوه‌شایه‌وه./.