باڵیۆزی سویسرا وه‌ک پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کرا و یادداشتی ناڕه‌زایه‌تی تاران به‌رامبه‌ر به به‌زاندنی سنوره ئاسمانییه‌کانی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ڕاده‌ست کراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مریکا به‌رپرسی سه‌ره‌کی ئالۆزکردنی ڕه‌وشی ناوچه‌که‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای خستنه‌ڕووی ورده‌کاری زیاتری ڕووداوه‌که‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه و تێکشکاندنی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه ئه‌مریکییه‌که ڕایگه‌یاندووه که چه‌ندین پارچه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه له سنوره ئاوییه‌کانی ئێران دۆزراونه‌ته‌وه و لای هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بکات پیشان ده‌درێت.
موحسین به‌هاروه‌ند یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێکه‌وتنی باڵیۆزی سویسرا داوای گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌شی کرد که تاران خوازیاری شه‌ڕ نییه به‌ڵام به هه‌موو هێزێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌م وڵاته ده‌بێته‌وه.
ناوبراو وتی: هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران به‌رده‌وام دان به خۆیاندا ده‌گرن تا ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که پارێزراو بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌رده‌وام هه‌وڵی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ بدات وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و کاردانه‌وه‌کانیشی له زیانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان ده‌بێت.
باڵیۆزی سویسرا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه که په‌یامه‌که‌ی تاران ڕاده‌ستی به‌رپرسانی واشنتن بکات./.
