سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە شکستی سەرۆک کۆماری ئێستا باشترین خزمەت بە وڵاتەکەی بووە.
جۆبایدن لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز وتی: دەتوانم بڵێم کە دڵنیایی ئەوەی کە دوناڵد ترەمپ چوار ساڵی دیکە سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە، باشترین ئیشی من بۆ وڵاتەکەم.
ناوبراو وتی: کاتی شایی نەماوە، لە بەر ئەوەی کە ئیشێکی زۆرمان لە بەردەستە و دەبێت جێبەجێی بکەین، من تەنیا گرنگی بە خێرایی لە جێبەجێکردنی پلانەکانم دەدەم.
بایدن وتی کە کۆماریخوازەکان بۆ هاوکاری سەردانم دەکەن./.
