ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری فەرماندە دەریاییەکانی ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردەوە کە؛بریتانیا کەشتی جەنگی دانکن وەک کاردانەیەک بۆهەڕەشەکانی ئێران ڕەوانەی ناوچەکە دەکات،
ڕۆیتەرز نوسیویشیەتی؛بریتانیا وەک کاردانەیەک بەرانبەر بەهێزە ئێرانیەکان لەناوچەکەدا کەشتی دانکن دەنێرێتە ناوچەکەوە بۆ ئەوەی هێزە دەریاوانیە ئێرانیەکان نەتوانن گرفت بۆ نەوتکێشەکانی ئەو وڵاتە دروست کەن لەناوچەکەدا،
ئەم هەنگاوەی بریتانیاش پاش ئەوەدێت کەلەبەرابەر دەسبەسەر کردنی کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانیدا لەگەروی جەبەل تارق لەلایەن هێزە دەریاییەکانی بریتانیاوە ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لەو وڵاتە کردو بەکۆیلەی ئەمریکا ناوی برد