جۆبایدن کە بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە، پۆستێکی نوێی بە وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەو وڵاتە داوە.
جۆبایدن پۆستی نێردەی تایبەتی ئەمریکای بۆ کاروباری کەش و هەوا بە جۆن کێری داوە.
جۆن کێری پاش دەستنیشانکردنی بۆ ئەم پۆستە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا خاوەنی حکومەتێک دەبێت کە لە گەڵ بابەتی کەش و هەوا وەک هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی نیشتمانی هەڵسووکەوت دەکات.
ناوبراو وتی کە شانازی بەوە دەکەم وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا بۆ کاروباری کەش و هەوا لە گەڵ هاوپەیمانەکانمان هاوکاری دەکەم.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا نەناوە./.
