كوشتارگه‌ی سلێمانی، ئاماری پێنج رۆژی پێش جه‌ژن بڵاوده‌كاته‌وه، هاوکات ڕێنمایی هاووڵاتیانیش ده‌كات، كه لە ماڵەوەو شوێنە گشتیەکاندا قوربانی نەکەن،
د.شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشكی كوشتارگه‌ی سلێمانی، له راگهیانراوێكدائاماری پێنج رۆژی به‌ر له جه‌ژنی قوربانی بڵاوكردۆته‌وه، كه بریتییه له سه‌ربڕینی “۹”هه‌زار و “٥٦٤” سه‌ر ئاژه‌ڵی بچووك و “٥٦۲” ئاژه‌ڵی گه‌وره، هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ڕۆژه‌شدا بڕی “۷۹۳” ته‌ن و “۸۰۰” كیلۆ گۆشتی شیاو له‌ڕوی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكییه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی سلێمانی كراوه.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه بڕی “۷”
ته‌ن و “۱٥۰” كیلۆ گۆشت به‌هۆی نه‌شیاوی له‌ڕووی ته‌ندروستی و به‌های خۆراكییه‌وه، ڕهتكراوهتهو سوتێنراوه.
هەرلە ڕاگەیەند راوەکەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌راورد به‌جه‌ژنی قوربانی ڕابردوو، “٤۰” ته‌ن زیاتر گۆشت ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان كراوه، هه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌مه‌به‌ستی كوشتاركردن، نزیكه‌ی “٥” هه‌زار ئاژه‌ڵ هاورده‌ی سلێمانی كراوه.
لێپرسراوی ستافی پزیشكی كوشتارگه‌ی سلێمانی، ڕێنمایی هاووڵاتیانیشی كردووه كه دیارده‌ی قوربانیكردن له‌ماڵ و چیای گۆیژه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی پیسكردنی ژینگه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
هاوکات ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ستافی پزیشكی كوشتارگه‌ی سلێمانی، له‌ژێر ڕێنمایی و چاودێری به‌ڕێوبه‌ری ڤێتێرنه‌ری سلێمانی، یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی قوربانی به‌گوێره‌ی پلانێكی تایبه‌ت لهكوشتارگه ده‌وام ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ پشكنین و گه‌یاندنی گۆشتێكی ته‌ندروست به‌هاووڵاتیان