شانه‌ی ئه‌منی حكوومه‌تی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدائاشکرایکرد؛”قۆناغی هه‌ڵمه‌تی چواره‌می “ئیراده‌ی سه‌ركه‌وت” بۆدەستگیرکردن و راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای وڵات ده‌ستیپێكردووه،
هەرله به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه “ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌كه پشكنین و پاككردنه‌وه‌ی بیابانه‌كانی ئه‌نبار و ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگاكه‌یه له پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲٥-۸-۲۰۱۹، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌وباره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگهیاندووهکە: “له‌سه‌ر بڕیاری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش و دوای سه‌ركه‌وتنی قۆناغی سێیه‌م. قۆناغی چواره‌می ئۆپراسیۆنه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه”،
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی جزیره به پێكهاته‌ی فیرقه‌ی زه‌مینی حه‌وت و فیرقه‌ی هه‌شتی ئالیات، حه‌شدی عه‌شائیری، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی ئه‌نبار، فیرقه‌ی زه‌مینی یه‌ك و لیوای مغاویر، فه‌رمانده‌یی میحوه‌ری ئه‌نباری حه‌شدی شه‌عبی، میحوه‌ری رۆژئاوای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانیی سنوور، به پاڵپشتیی هێزه ئاسمانییه‌كان و فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارییان كردووه،
شایانی باسە لەبەیان نامەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە وردەکاری و ڕۆژی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکە نەدراوە.