به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێ، له‌سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی حيزب و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان، دوباتی ئه‌وه‌مان كردووه‌ته‌وه كه یان ده‌بێت دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌غدا به‌سه‌ر شاره‌كه‌مان نهجهسپێت ئه‌وكات هه‌ڵبژاردن بكرێت.
یان به‌یه‌ك ده‌نگ بایه‌كۆتی هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ی سیاسیی بكه‌ین.
سه‌ید حه‌سه‌ن شێخانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ ڕایگه‌یاند:” له ته‌واوی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانی لایه‌نه كوردییه‌كان پێداگریمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه ئه‌وجا هه‌ڵبژاردن له پارێزگاكه به‌ڕێوه بچێت.
حه‌سه‌ن شێخانی وتیشی:” لایه‌نه كوردییه‌كانی كه‌ركوك ئێستا دووپاتی له‌وه كراوه‌ته‌وه كه یان ده‌بێت به‌غدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی به‌سه‌ر كه‌ركوكدا سه‌پاندووه له باره‌ی ده‌ست كاری كردنی ناوی ده‌نگده‌ران وه هێنانی عه‌ره‌بێكی زۆر بۆ شاره‌كه تۆمار كردنی ناویان له ناو لیستی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك،بۆ به‌شداری پێكردنیان له ده‌نگدان و لابردن و کەمکردنی ده‌نگی كورد ،ته‌واوییان هه‌ڵ نهوهشێنێتهوه،تێبینییهكانی لایه‌نی كوردی له‌به‌رچاو نه‌گرێت،وه‌ك كورد بایه‌كۆتی پڕۆسه‌ی سیاسیی له‌و شاره ده‌كه‌ین، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر ڕێکەوتنەکان و وتوێژەکانی حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق هه‌بێت.
شێخانی ده‌ڵێ:” له ئێستادا له نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم، وه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراق له گفتووگۆدان به ئاماده‌بوونی ئه‌مریكیه‌کان بۆ ڕێگه چاره‌كانی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ركوكی تێدایه،وه به‌رپرسی ئۆپڕاسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌رپرسی میحوه‌ری پردێ مه‌خموور، كۆبووه‌ته‌وه سەردانی کردوە دیارە پەیوه‌ندی به ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك هه‌یه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كه‌ركوك،ده‌ڵێ:”ده‌شتوانین بڵێن خه‌ریكه گفتوگۆكانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان،به‌رهه‌می هه‌بێت بۆ دۆخی كه‌ركوك كه موژده‌یه‌كی خۆشه بۆ كه‌ركوكییه‌كان.
ناوبراو زیاتر وتی:” كورد ئه‌گه‌ری زۆر به دوو لیستی سه‌ره‌كی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بكات،هه‌رچه‌نده باشتره كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات له‌كه‌ركوك تاوه‌كو بتواندرێت قورسایی كورد زیاتربێت،له شاره‌كه،وه چونكه كورد له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو كه كورد به فره لیستی به‌شداری كرد زه‌ره‌ری كورسی و نیوێك ده‌نگمان به فیڕۆ ڕۆشتووه.
سه‌ید حه‌سه‌ن شێخانی وتیشی:” ئه‌گه‌ر بێت و به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان به‌غدا بڕواته سه‌ر بۆ لابردنی ده‌نگی كورد له تۆماری ده‌نگدان و هێنانی عه‌ره‌بێكی زۆر و تۆمار كردنی ناوه‌كانیان له لیستی ده‌نگدان،كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه زه‌ره‌ر ده‌كات،پێویسته ئێستا پارێزگار بۆ كه‌ركوك دابندرێت و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه،ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه دژی كورد دراون پاش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه،ته‌واوی ناوی عه‌ره‌بی هاورده له لیستی ده‌نگده‌ران ده‌ربهێندرێت،ئاماده كاریش بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ گەرد بكرێت.
گوتیشی:” هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئه‌مجاره گرنگه بۆ كورد كه كورسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له 42 كورسییه‌وه كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 13 كورسی وەک هەمو پارێگاکانی دیکەی عيراق جگە لە هەرێمی کەردستان نەبێت و وه یاسایی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان دهرجواندراوه كه ده‌سه‌ڵاتی لامه‌ركه‌زیه‌ت به پارێزگاكان ده‌درێت،ئه‌ویش هه‌نگاوێكی باشه ئه‌گه‌ر بێت و كورد به هێزه‌وه له كه‌ركوك بێت،ده‌توانێت زۆر شتی باش بكات.