به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که هێرشه‌کانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی سعوودیا له ئێرانه‌وه و به مووشه‌کی کرۆز کراوه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له سه‌ر زاری ئه‌و به‌رپرسه که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه، ڕایگه‌یاندووه که له هێرشه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سعوودیا 19 شوێن کراوه‌ته ئامانج و به‌ڵگه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که هێرشه‌کان له ناوچه‌یه‌ک له ڕۆژئاوا یان باکوری ڕۆژئاوا و له ئێرانه‌وه بووه نه‌ک له باشوری یه‌مه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ڕایگه‌یاندووه که به‌رپرسانی سعوودیا ده‌ستیان به چه‌ندین به‌ڵگه گه‌یشتووه که باس له به‌کارهێنانی مووشه‌کی کرۆز ده‌کات، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی حوسییه‌کان بۆ به‌کارهێنانی 10 فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له‌و هێرشانه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه.
به‌رپرسه ئه‌مریکییه‌که ڕایگه‌یاندووه که هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه که ئێران ده‌ستی له‌و هێرشانه‌دا هه‌بووه.
ئه‌م لێدوانه‌ش له کاتێکدایه که پێشتر مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئێرانی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانی سعوودیا تۆمه‌تبار کردووه.
تاران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده فه‌رمانده‌ی هێزی مووشه‌کی سوپای پاسدارانی ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاندووه نه ئێمه و نه ئه‌مریکییه‌کان ویستی شه‌ڕمان نییه
