یاریده‌ده‌ری باڵای سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی باس له تاکه ڕێگای ڕزگاری تره‌مپ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌مریکا ده‌کات.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان که پێشتر جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ کاروباری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی بووه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر ڕایگه‌یاندووه که ته‌نیا ڕێگای ڕزگاری تره‌مپ، گۆڕینی سیاسه‌ت و هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌مریکایه له به‌رامبه‌ر ڕێبه‌ری و گه‌لی ئێران.
ناوبراو له درێژه‌دا وا باسی تره‌مپی کردووه: ئه‌و له پێگه‌یه‌کدا نییه که ته‌نانه‌ت باس له گه‌مارۆدانی ڕێبه‌ری ئێران بکات. تره‌مپ له هه‌موو درگایه‌ک ده‌دات تا له لایه‌ن ڕێبه‌ری ئێرانه‌وه قبووڵ بکرێت به‌ڵام پێشتر وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌رگرتووه./.