وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر دوناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2020 له ئه‌مریکا دیسانه‌وه سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێت، دۆخه‌که بۆ تاران ئاڵۆزتر ده‌بێت. ڕاشیگه‌یاندووه که ئێران به سیاسه‌ته‌کانی نابێت یارمه‌تیده‌ری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێستای ئه‌مریکا بێت.
ئه‌کبه‌ر تورکان که له مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا چه‌ندین پله و پۆستی باڵای هه‌بووه، ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر تره‌مپ ده‌سپێکه‌ری شه‌ڕی دژ به ئێران بێت، هه‌ڵبژاردنه‌کانی دۆڕاندووه.
به وته‌ی ناوبراو، تره‌مپ له‌و سه‌رۆکانه‌یه که به هه‌موو هێزێکه‌وه هه‌وڵ ده‌دات خولی دووه‌میش له کۆشکی سپی بمێنێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه که ئێران پێویستی به‌وه هه‌یه سیاسه‌تێکی گونجاو له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا په‌یره‌و بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی که تره‌مپ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌وڵ ده‌دات کاریگه‌ری گه‌مارۆ ئابورییه‌کان له دژی ئێران به خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی پیشان بدات و بڵێت که له ڕێگای گوشاره‌کانه‌وه ئێرانی له سیاسه‌ته‌کانی پاشگه‌ز کردووه‌ته‌وه.
تورکان ده‌ڵێت نابێت به سیاسه‌ته‌کانمان ببینه ڕێگاخۆشکه‌ری سه‌رکه‌وتنی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌مریکا.
وه‌زیری پێشووتری به‌رگری ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر تره‌مپ ده‌سپێکه‌ری شه‌ڕی دژ به ئێران بێت له گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا دوور ده‌بێته‌وه./.
