به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێ،ده‌بوو له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك مه‌رجی ئه‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق دیاری بكرایه،ده‌بێت ڕه‌وشی كه‌ركوك له ڕوی سه‌ربازی و سیاسی ئاسایی بكرێته‌وه،وه داواش ده‌كه‌ین یه‌كلیستی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌بێت تاوه‌كو بتواندرێت له 14 كورسییه‌كه 9 كورسی ببه‌ینه‌وه.
سه‌ید حه‌سن شێخانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان،به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی، ڕاگه‌یاند:” كورد و عه‌ره‌ب و توركمان له ناوخۆیاندا له‌سه‌ر چۆنییه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ڕێك نه‌ده‌كه‌وتن توركمان داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد به سیسته‌می 32 پۆسته‌كان دابهشسبكرێت ، وه عه‌ره‌ب داوای ده‌كرد به ئاماری ده‌نگی ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، زیاتر له سێ سه‌د هه‌زار عه‌ره‌بی هاورده‌یان هێناوه‌ته كه‌ركوك ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان ڕه‌ت كرایه‌وه به ئاماری ده‌نگدانی 2013 ده‌نگده‌درێت به‌س چه‌ند مه‌رجێكی قه‌رسیان دیاری كردووه”.
فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،له‌كاتی ده‌نگدان بۆ پڕۆژه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بایهكۆت كرد،به‌مه‌ترسی دانا بۆسه‌ر كورد له كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ید حه‌سن شێخانی وتیشی:” ده‌بوو بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك فڕاكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كانی كورد له دانیشتنه‌كه بكشانایه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی و سه‌ربازی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هاورده‌ی كه‌ركوك كراوه،بۆ شوێنه‌كانی خۆیان له یاساكه ڕێگه بكردایه‌ته‌وه”.
حه‌سه‌ن شێخانی گوتی:” ئه‌ومه‌رجانه‌ی بۆ وردبینی له ناوی ده‌نگده‌ران ئێمه گومانمانه لێ هه‌یه و زۆر قورسن، یه‌كه‌م ماوه‌كه‌ی كه‌مه دوو ده‌بێت ده‌نگده‌ر بڕوات بۆ بنكه‌ی وردبینی ده‌نگده‌ران،به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و تهسكهره و فۆرمی خۆراك و چه‌ند شتێكی كه‌ی پێبێت، نه‌ده‌بوو ڕێگه به‌و بڕیاره بدرێت له‌ناو یاساكه‌دا ڕێگه بكرێته‌وه”.
به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كه‌ركوك،وتی:” پێویسته كورد ڕۆشته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كلیست بێت،به‌پێ یاسا كورسیییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 14 كورسی بتوانین 9 كورسی به‌رینه‌وه”.