وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه که جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته سبه‌ی ده‌گاته تارانی پایته‌ختی ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌ندرۆ موریسۆن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سبه‌ی سه‌ردانی تاران ده‌کات.
له ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیادا هاتووه که موریسۆن له‌م قۆناغه‌ی زیادبوونی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که که قۆناغێکی هه‌ستیاره بۆ ڕێکه‌وتن، سه‌ردانی تاران ده‌کات و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێکه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کی ئازاد، ڕاستگۆیانه و داهێنه‌رانه له گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران./.
