وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باڵیۆزی ئێرانی له‌م وڵاته بانگهێشت کرد و نیگه‌رانی توندی خۆیی به‌رامبه‌ر به فرۆشتنی نه‌وتی ئه‌م وڵاته به حکومه‌تی سوریا ڕاگه‌یاندووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا حه‌مید به‌عیدی نه‌ژاد باڵیۆزی ئێرانی له له‌نده‌ن بانگهێشت کرد و ڕایگه‌یاندووه که فرۆشتنی نه‌وتی که‌شتییه ئێرانییه‌که به سوریا به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌کانی تاران و پێشێلکردنی گه‌مارۆکانی ئه‌ورووپا دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بووه.
که‌شتی گریس 1 له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیاوه له جه‌به‌ل تاریق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و دواتر دیوانی باڵای ئه‌و هه‌رێمه حوکمی ئازادکردنی که‌شتییه‌که‌ی ده‌رکرد. ئێران له‌و کاته‌دا ڕه‌تیکرده‌وه که ئامانجی که‌شتییه‌که‌ی سوریا بێت، ئه‌و که‌شتییه پاش ئازادکردنی ناوه‌که‌ی بۆ ئادریان ده‌ریا گۆڕا.
به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه که پرسی ئه‌و که‌شتییه و فرۆشتنی نه‌وته‌که‌ی به سوریا له‌م مانگه‌دا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌کرێت.
سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که که‌شتییه ئێرانییه‌که له به‌نده‌رێکی سوریا نه‌وته‌که‌یی ڕاده‌ست کردووه
