ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانی باس له هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م وڵاته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌کات، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌شتییه‌کی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف له ژماره‌ی یه‌ک شه‌ممه‌ی خۆی ڕایگه‌یاندووه که جێرمی هانت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له کۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته پلانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ده‌خاته‌ڕوو، پلانێک که خۆی له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داراییه‌کانی ئێران له به‌ریتانیا ده‌بینێته‌وه.
ڕۆژنامه‌که ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه به‌ریتانیا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له پرسی ڕاگرتنی که‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌که‌ی، ده‌ست به سه‌ر داراییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا بگرێت.
حکومه‌تی له‌نده‌ن هه‌روه‌ها پلانی سزادانی ئابوری ئێرانیشی هه‌یه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش له دژی تاران ده‌کات.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته ورده‌کاری وه‌ڵامه‌که‌ی له‌نده‌ن بۆ تاران ئاشکرا بکرێت./.