سه‌رۆک کۆماری سوریا فه‌رمانێکی ده‌رکردووه که به پێی ئه‌و فه‌رمانه سزای ئه‌و که‌سانه به هه‌ر هۆکارێک له گرتووخانه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن، که‌م ده‌کرێته‌وه.
به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه فه‌رمانێکی ده‌رکردووه و به پێی فه‌رمانه‌که‌ش سزای ئه‌وانه‌ی به هۆی تاوانه‌کانیانه‌وه له گرتووخانه‌کانی سوریان، که‌م ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، سزاکه‌یان بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی ده‌گۆڕدرێت، ئه‌وانه‌ش که سزاکه‌یان زیندانی هه‌تا هه‌تاییه، له پاش 20 ساڵ زیندانی ئازاد ده‌کرێن.
ئه‌وانه‌ی که سکاڵای خه‌ڵکیان له سه‌ره، ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان به ده‌ست بێنن تا ئه‌م بڕیاره بیانگرێته‌وه.
ئه‌و گیراوانه‌ش که ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 75 ساڵه و نه‌خۆشییان هه‌یه، سزاکه‌یان ده‌به‌خشرێت و ئازاد ده‌کرێن.
به پێی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا بڕیاره‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د تیرۆریستان ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش له سوپای سوریا جیا بوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر تا کۆتایی ئه‌مساڵ بۆ ڕیزه‌کانی سوپا بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌به‌خشرێن
