ساڵانێكی زۆره له ناحیه‌ی بیاره‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ورامانی 50 قه‌ڕوێڵه‌ی له ڕوی بیناوه ته‌واوبووه به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ی توانییوه پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی و ئهجیزهی ته‌ندروستی بۆ دابین بكات.
خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ورامان دوو گرفتی هه‌یه یه‌كه‌میان ،دامه‌زراندنی ستافی ته‌ندروستییه، داوامانكرد ستافێكی گونجاو بۆ دابین بكه‌ین و درگای دامه‌زراندن بكرێته‌وه،بۆیه داوامان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كردبوو داوای میلاكات بكه‌ن، بۆیان ناردبوین به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێ ده‌ست به‌كار بووه داوامان كردووه جارێكی تر میلاكاتمان بۆ بنێرنه‌وه، ئێمه‌ش به‌رزی بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و داوای دامه‌زراندن بكه‌ین بۆیان”.
خاڵس قادر گوتیشی:” دووه‌م گرفت تائێستا ئامێری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ورامان دابین نه‌كراوه داواشمان كردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی،هه‌ڵه‌بجه لیستی پێداویستی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان بۆ به‌رز بكاته‌وه ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشی:” گرفتێكی تر هه‌یه ئه‌وه‌یه پزیشكی پسپۆڕ له ناوچه دووره ده‌سته‌كان نیه و ده‌بێت ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ین،چونكه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ورامان 50 قهڕوێڵهییه كاتێك ده‌كرێته‌وه پێویستی به پزیشكی پسپۆڕ هه‌یه،ناوچه‌ی هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه و له‌وه‌رزی گه‌شت و سه‌یران هاوڵاتیان ڕوی تێده‌كه‌ن و نه‌خۆشخانه‌ی به‌وشێوه بۆ ئه‌و ناوچه زه‌روره.