سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا داوا لە سەرجەم ئەندامانی دەکات، کە رۆژی شەممە پێش نیوەڕۆ ئامادەی دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی بن.لە بانگهێشتنامەیەکی سەرۆکایهتی پەرلەماندا، کە واژۆی دکتۆر ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، داوا لەسەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەکات، رۆژی شەممە رێککەوتی ٦ی٧ی٢٠١٩ سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ ئامادەی دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی ساڵی یەکەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بن.
