مێھڤان مجید :روومال
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بو یەکەمین جار گوندی “ھیزانکێ” لە قەزای ئاکرێ بۆردومان دەکەن و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون،
نیوەڕۆی ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی ھیزانکێی سەر بە قەزای ئاکرێیان بۆ یەکەمین جار بۆردومان کرد ، و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان خستە دڵی گوندنشینانی ناوچەکەوە،
قادر سیفدین دانیشتوی قەزای ئاکرێیە و نزیک گوندی ھیزانکێ بە روومالی راگەیاند : فروکە جەنگییەکانی تورکیا بوردومانی ئەو گوندەیان کرد ، دەنگێکی زۆر بە هێز ھات ، لەترسا گیانمان لەرزی ، ئێستا خەلک زۆر ترساوە ، ماوەی دوو روژە تورکەکان بەردەوامن لە بوردومانی ناوچەکە ، تکا لە حکومەت دەکەین ڕێ لەم کاولکاری و بۆردومانەی تورک بگرێت،
لە دوێنێوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانوی ھەبونی ھێزەکانی پەکەکە سنورەکانی ناوچەکە بەچڕی بۆردومان دەکەن و لەگوندی “سپیندارێ” لە پارێزگای دھۆک زیانی گیانی هەبوو ، وە لە گوندی “ئەتریش” سەر بە قەزای ئامێدی سێ چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستدا وهاوکار لە مەخموریش بوردومانەکە کەمپێکی ئاوارەکانی کردە ئامانج