هاوڵاتیەک مەبڵەغێک پارە دەدۆزێتەوەو
لەڕێگەی پۆلیسەوە دەیگەڕێنێتەوەبۆخاوەنەکەی
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار مەبلەغێک دراوی ئەمریکی بەبڕی پێنج هەزارو شەش سەد دۆلار ( 56 ) وەرەقە و ۲۷٤۰۰۰دیناری عیراقی دۆزیەوەو ڕادەستی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری کرد،
پۆلیسی گەرمیانیش بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی ئەوبڕە پارەیەی لەبەشی ئەماناتی پۆلیسدا هەڵگرت و ئەمڕۆ سێ شەمە لەلایەن ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕزگاریەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
.