ژنێک که به هۆی نه‌خۆشی گورچیله‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کردبوو و قه‌د ئاگای له‌وه نه‌بووه که دووگیانه، له لایه‌ن پزیشکانه‌وه ئاگادار کراوه‌ته‌وه که به سێ منداڵه‌وه دووگیانه و ده‌بێت له زووترین کاتدا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بکرێت. ئه‌مه‌ش له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕووی داوه.
ئه‌و ژنه له گه‌ڵ مێرده‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گورچیله سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی کرد به‌ڵام له تاقیکردنه‌وه‌کان ئاشکرا بوو که به سێ منداڵه‌وه دووگیانه. دنیس و ئه‌ستین گیڵتز له دانیشتووانی داکوتای باشور، پێشتر خاوه‌نی کچ و کوڕێک بوون، به‌ڵام دنیس له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بووه خاوه‌نی سێ منداڵی دیکه.
ئه‌وه‌ی که جێی سرنجه ئه‌وه‌یه که دنیس قه‌د ئاگای له دووگیانی خۆی نه‌بووه. ناوبراو به که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی لۆکاڵیی ڕاگه‌یاندووه که هه‌ستم به ئێش و ئازار ده‌کرد به‌ڵام به لای منه‌وه په‌یوه‌ندیی به نه‌خۆشیی گورچیله‌وه هه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که تووشی نه‌خۆشی گورچیله‌کانم.
دنیس و هاوسه‌ره‌که‌ی له‌م ڕووداوه به ته‌واوی تووشی شۆک بوون، ئه‌وان به په‌له ناویان بۆ سێ منداڵه‌که هه‌ڵبژارد. نیکی، گیپسی و بلیز ئه‌و سێ ناوه‌ن که له لایه‌ن ئه‌م دایک و باوکه‌وه بۆ منداڵه‌کانیان هه‌ڵبژێردراوه.
دنیس ده‌ڵێت: به دڵنیاییه‌وه له هه‌واڵی دووگیانی به سێ منداڵه‌وه تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بیت، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که 34 هه‌فته ئاگات له‌و دووگیانییه نه‌بێت./.
