په‌تای نه‌خۆشی خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا نه‌خۆشیه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤه‌كان ده‌گوازرێته‌وه،وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری دژی ڕاگه‌یاند.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند:” ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ، پەتای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵان ده‌ست پێكردووه له سه‌رتا سه‌ری كوردستان،كه ئه‌م په‌تایه له ئاژەڵەوە ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه.
بێگه‌ر تاڵه‌بانی ده‌ڵێ:” هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان پێكدێت له‌وه‌ی له ڕێگه‌ی تیمه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری كرێكاره‌كانمان و پزیشكه‌كان به‌هاوكاری خاوەن ئاژه‌ڵه‌كان،شوێنه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه و ئاژەڵەکان ده‌شۆن، ده‌رمان ده‌وه‌شێنن كه ڕێگری ده‌كات له سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه پاشان ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كوتین وه ئه‌و ده‌رمانه ڕێگه له دروستبوونی هه‌ر مشه‌خۆرێكی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه دروست ده‌بێت كه ده‌بێته هۆی لاوازی ئاژه‌ڵه‌كان،پاش كوتان و ده‌رمان وه‌شاندن ئاژه‌ڵه‌كان گۆشت و خوری و شیریان زیاد ده‌كات.
تاڵه‌بانی وتیشی: گوژمه‌ی 430 ملیۆن دینار بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دابین كراوه، بۆ دابین كردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كان، ده‌مانه‌وێت بۆ ساڵی ئاینده له وه‌رزه‌كان قۆناخی كوتان به‌ڕێوه به‌رین كه پێنچ قۆناخی هه‌یه تاوه‌كو بتوانین سامانی ناوخۆیی له هه‌ر نهخۆشیەك بیپارێزین،سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه په‌ره به‌سامانی ئاژه‌ڵی ناوخۆ بده‌ین بۆ بازاڕه‌كانمان،بۆیه ئه‌ركی وه‌زاره‌تمانه ئه‌و سامانه بپارێزین و هاوکاری خاوه‌ن كێڵگه ئاژه‌ڵییه‌كان بكەین.