فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە وەک دەسپێکی چالاکی پاک کردنەوەی سنوری نێوان وڵاتەکەی و سوریای ڕاگەیاند بەمەبەستی پاک کردنەوەی سنوری سێ پارزگای عێراق لەپاشماوەی چەکدارە نوستوەکانی داعش،
فەرماندەی ئۆپەراسۆنە هاوبەشەکان ڕاشی گەیاند؛ بڕیارەکە ڕاستەو خۆ لە سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە بەدەستیان گەشتوەو بەچەند قۆناغێک جێ بەجێ دەکرێت لەئێستەشدا قۆناغی یەکەم چوەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە،
هەردەربارەی هەڵمەتەکە فەرماندەی ئۆپەراسۆنە هاوبەشەکان وتیشی؛مەبەست لەم چالاکیە کۆنترۆڵ کردنی سنورەکانی نێوان عێراق و سوریای دراوسێمانەو ڕێگری کردنە لەدزەکردنی چەکدارانی داعش بۆناوخاکی وڵاتە کەمان