بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەکوردستاندا تابێت ڕولە هەڵکشانەو لەو چوارچێوەیەشدا تەنها لەماوەی ئەمساڵدا”۱٤۰”کەس لەکۆیەدا دەستگیر کراون،
عەمید کارزان محەمەد عەلی لێپرسراوی بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر بەمیدیاکانی ڕاگەیاند؛لەماوەی ساڵێکدا “۱٤۰”کەس بەتۆمەتی کێشان و بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکانەوە لەسنوری کۆیە دەستگیرکراون کە”۳۰”کەسیان خەڵکی کۆیەن وسیان لەوانە بازرگانیان پێوە کردوەوئەوانی دیکەش خەڵکی شارەکانی دیکەن و بازرگانێکی خەڵکی ڕانیەشیان تێدایە،
عەمید کارزان دەشڵێت؛لەنێوان
دەستگیرکراوەکاندا چەند کارمەندێکی پۆلیس و ئاسایش هەن، چەند کەسێکیش سەر بە هێزەکانی پێشمەرگەن و ئالودەبوون بەمادەی هۆشبەرەوە.