سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاندوه، ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند به دۆسییه‌ی كوژرانی خۆپیشاندان و ڕوداوه‌كانی پارێزگای دیوانیه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌پێی ماده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراقی بۆ مقه‌ده‌م “ا. ك. ح”و ڕائید “ع. ع. ج” به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی توندوتیژی و كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌رچوه.
۲٥ی مانگی رابردو له‌پارێزگای دیوانیه به‌هۆی داخستنی چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و دروستبونی ئاژاوه‌و ڕاوه‌ستانی پرۆسه‌ی ده‌وام، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌وڵیاندا دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توندوتیژیان به‌رامبه‌ر بهخۆپیشاندهران به‌كارهێناو ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان برینداربون.