سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە دادگایەکی تایبەتی نێودەوڵەتی دادگایی بکرێن.
بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنی کەریم ئەسعەد ئەحمەدخان ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق تاوان و ئێش و ئازاری زۆریان لە دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش بەرکەوتووە.
ناوبراو وتی کە تاوانەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق گەیشتووەتە ئاستی کوشتنی بەکۆمەڵ.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەبێت لە گەڕان بە دوای ئەو بەڵگانەدا بەردەوام بێت کە کوشتن و ئێش و ئازارەکانی گەلی عێراقی لە لایەن داعشەوە تۆمار کردووە.
بەرهەم ساڵح وتی: دەبێت بۆ ئیدانەکردنی ئەم تاوانانە و ڕادەستکردنی ئەندامانی داعش بە دادگایەکی تایبەتی نێودەوڵەتی هەوڵ بدرێت./.
