دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە بە فەرمی بووەتە بەشێک لە ڕێکەوتنی کەش و هەوای پاریس.
لە ڕاگەێندراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە کە بەرهەم ساڵح بە فەرمی پەیوەندی وڵاتەکەیی بەو ڕێکەوتنەوە واژۆ کردووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار لە کاتی واژۆکردنەکەدا جەختیکردووەتەوە کە ئەم واژۆکردنەوە لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی ئەو مەترسیانەیە کە گۆڕانکاری ژینگەیی درووست دەکەن، هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەهەڵمبوون و غازەکانی وەک کاربۆنە./.
