سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی گرووپێک لە نوێنەری خۆپێشاندەران و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان، کێشە و گرفتەکانی بەردەم ژیان و گوزەرانی فەرمانبەرانی تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراقدا هاتووە کە لەو چاوپێکەوتنەدا جەخت لە سەر ڕۆڵی مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانەکان و پاڵپشتی لە داواکارییە ڕەواکانی ئەوان کرایەوە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی و بەپەلە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پێویست زانرا.
سەرۆک کۆماری عێراق چاکسازی ڕاستەقینەی وەک چارەسەری ئەم دۆخەی ئێستا ناو برد و جەختیکردەوە کە سەرجەم لایەنەکانی بەشداربووی حکومەت دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەربوونی چاکسازییەکان هەنگاو بنێن./.
