لە ئەنجامی کێوماڵکردن و پشکنین و چاودێریکردنی سنورەکەیان بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە، دوای دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدصادق بە سەرپەرشتی ( پ٤.پ/ دانا فایەق ) بۆ سنوری گوندی ( سەراوی سوبحان ئاغا ) ی سەر بە سەیدصاق توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر تەواوی کەل و پەلەکانیان کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوو، ( ٢ ) چەكی جۆری تاپڕ و ( ٥ ) فیشەك.
هاوکات پەراوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان.