لە سنوری قۆپیەکانی قەرەداغ ” ٢” هاووڵاتی کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوون لە لایەن کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغەوە دەستگیر کران.
لە ئەنجامی دەرچوون و کێوماڵکردن و پشکنینی سنورەکەیان بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ توانیان “٢”
هاووڵاتی دەستگیر بکەن بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی و هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر تەواوی کەل و پەلەکانیان کە بۆ ڕاوکردن بەکاریان هێنابوو، کە پێکهاتبوون لە ” یەك چەکی تاپڕ، ٤٦ فیشەكی تاپڕ، یەك ئۆتۆمبێل”
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.