ئەندامێكی پارلەمان ئاشكرای دەكات ”بەغداد نەوتی سپی ناردووە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەڵام نەوتەكە دابەش نەكراوە بەسەر هاوڵاتیاندا و بەنزینی كۆچبەرە عێراقیەكانیش دراوەتە دەزگا حكومیەكان”.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛
لە ساڵی رابردوودا ٤٤ ملیۆن و ٩٦١ هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی هاتووە و دەبوو نیوەی پارێزگای سلێمانی وەریبگرێت، بەڵام زۆربەی هاوڵاتییان نەوتیان وەرنەگرتووە و لەو بڕە تەنها ٢٧ ملیۆن لیتری دابەشكراوە”.
ناوبراو رونیكردەوە ، هەر لە ساڵی رابردوودا بەغدا ٢٩ ملیۆن و ٦٢٨ لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای هەولێر ناردووە، بەڵام دابەشنەكراوە بەسەر هاوڵاتییانی شارەكە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دەیان ملیۆن لیتر بەنزین و گاز بە ناوی كۆچبەرانەوە بۆ پارێزگاكانی هەرێم نێردراوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانیان نوسینگەی كۆچبەران ئەو بەنزینەیان بۆ نەچووە و لەڕێگەی پارێزگاكانەوە دراوە بە دامودەزگاكانی حكومەت.